محەمەدی حاجی مەحمود: ئیتالیا پشتیوانی له‌ كورد كردووه‌

25.11.2022
جەماوەر نیوز

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 24ی تشرینی دووه‌می 2022 لە شاری سلێمانی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود به‌ یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەسەر بانگھێشتی میشێل کامیرۆتا،كونسڵی ئیتالیا لە هەرێم بەشداری کرد لە ئاھەنگی ساڵانەی پێشکەشکردنی سفرە و خوانی ئیتالی.
بۆ ئەمساڵ، خوانەکە لە ژێر دروشمی (پێکەوە ژیان، بەردەوامی و داهێنان) ڕێکخرابوو، کە ئامانج لێی تەندروستیەکی باشە بۆ مرۆڤایەتی و لەو ڕێگەیەشەوە پاراستنی ژینگە.
لەپەراوێزی ئاھەنگەکەدا محەمەدی حاجی مەحمود، وێڕای سوپاسی میشێل کامیرۆتا، كونسڵی ئیتالیا لە هەرێم بۆ بانگھێشتامە و ھەوڵەکانی، سوپاسی حکومەت و گەلی ئیتالیای کرد کە ھەمووکات لە قۆناغە سەخت و دژوارەکاندا پشتیوانی حکومەت و خەڵکی کوردستانیان کردوە، کە گەلی کورد ئەو پشتیوانی و دۆستایەتیە ھەمیشە بەرز دەنرخێنێت.

زۆرترین خوێندراو