جەماوەر نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی كانونی دووهمی 2022 لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، "چوار هاوڵاتی ههرێمی كوردستان كه خەڵکی دهۆکن" لە ئۆتۆمبێلێکدا کوژران.
بەگوێرەی زانیارییهكان لەو هێرشه چهكدارییهدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێكی دیکەش برینداربووه.
ئەو هێرشە درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی ئارتوکلوو- نسێبین، لە پارێزگای مێردین بووە و ئەو ئۆتۆمبێلەی هێرشی کراوەتە تابلۆکەی دهۆکە.
ئەو خێزانە کوردە دانیشتووی پارێزگای دهۆکن و بە ئۆتۆمبێلی خۆیان چوونەتە تورکیا.