محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود داوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات

20.01.2023
جەماوەر نیوز

محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاو كرده‌وه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه‌ " غەمبار و دڵتەنگین بە ھەواڵی بەغەدر کوشتنی پێنج ھاونیشتیمانی ھەرێمی کوردستان لە شاری مێردینی کوردستانی باکور. پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاریان دەکەین.
ده‌قه‌ی په‌یامی محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
غەمبار و دڵتەنگین بە ھەواڵی بەغەدر کوشتنی پێنج ھاونیشتیمانی ھەرێمی کوردستان لە شاری مێردینی کوردستانی باکور. پرسەو سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاریان دەکەین. داواکارین لە خوای گەورە جێگایان بەھەشتی بەرین بێت.
‏‎ئەو کارە ناڕەواو نامرۆڤانە بەرامبەر بەو هاوڵاتیانەی پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان، متمانەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە دەست دەدات، بە تایبەت کە لە شارێکی کورد نشینی کوردستان ئەنجام دراوە.
پەلامارەکە، ویژدانی ھەمو مرۆڤێک دەھەژێنێت، بۆیە داواکارین دەزگا ئەمنیەکانی لایەنی پەیوەندیدار، کار بەڕێسا نێودەوڵەتییەکان بکەن و لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانباران.
محەمەد حاجی مەحمود
٢٠٢۳/١/۲٠
گوڵەخانە

زۆرترین خوێندراو