
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محهمهد حاجی مهحمود له بارهی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی عێراق ڕاگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه له ڕاگهیهنراوهكهدا هاتووه"، دادگایەکی عەرەبی کۆمەڵێک بڕیاری نابەجێی داوە، وەک ئەوەی وارسی کورد بێت، پێموایە ئەبێت کورد لە بەغداد بکشێتەوەو هیچ پەیوەندییەک لە نێوان کورد و بەغداد نەمێنێت و هیچ نوێنەرایەتیەکی عێراقیش لە کوردستان نەمێنێت".
دهقی ڕاگهیهنراوی محهمهد حاجی مهحمود:
وێڕای چەندین پەیام و لێدوانمان لە ڕابردودا لەمەڕ بڕیار و ڕاسپاردە نادەستورییەکانی دادگای بەناو فیدراڵی دژی گەلی کوردستان و قەوارەی سیاسی هەرێم، کە بەیەقینەوە پشتئەستور بووە بە تێگەیشتنمان لە ناخی کاربەدەستانی بەغداد.
بۆیە لەم ئانوساتەدا، داوا لە کورد ئەکەم چیتر خۆیان و نەتەوەی کورد و قەوارەی سیاسی هەرێم نەدەنە دەست قەدەر، دادگایەکی عەرەبی کۆمەڵێک بڕیاری نابەجێی داوە، وەک ئەوەی وارسی کورد بێت، پێموایە ئەبێت کورد لە بەغداد بکشێتەوەو هیچ پەیوەندییەک لە نێوان کورد و بەغداد نەمێنێت و هیچ نوێنەرایەتیەکی عێراقیش لە کوردستان نەمێنێت، چونکە ئەوەی عێراق ئەیکات دوژمنایەتی کوردە و پێویستە دادگای باڵای کوردستانیش بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات کە ئەو دادگا عەرەبیەی لە بەغدادە، دادگایەکی فیدڕاڵی نییە و دادگایەکی نا دەستووریە و هیچ بڕیارێکی جێبەجێ ناکرێت لە کوردستاندا.
عێراق پێویستی بە دادگای دەستوریی هەیە و ئەو دادگایەی ئێستا لە وەختی دەستوری کاتی عێراقدا دامەزراوە بڕیارەکانی سیاسین و هیچ شەرعیەتێکی نییە.
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۳/۱/۲٥
هەولێر