جەماوەر نیوز
له شاری ههولێر محەمەد حاجی مەحمود سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد و لەگەڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرس و ئەندامانی مەڵبەندی یەکی هەولێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.
ئەمڕۆ چوارشهممه 25ی كانونی دووهمی 2023 له شاری ههولێر محەمەد حاجی مەحمود سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن فارس رەحمان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە ئهندامانی ئهنجومهنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەند و کادرو ئەندامانی مەڵبەند پێشوازیان لێکرا.
لەو سەردانەدا باس لە رەوشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرایەوە، محەمەد حاجی مەحمود ئاماژەی بە هەوڵەکانی لایەنە سیاسیەکانی کرد لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و کاراکردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی و پرسی کۆتاکان .
جەختیشی لەسەر یەک دەنگی و یەک هەڵویستی پارتە سیاسیەکان کردوە لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ بەدیهێنانی مافە رەواکانی گەلی کورد.
لەبەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا کار و بەرنامەی وپلانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەمەڕ هەلومەرجی ئێستای هەرێمی کوردستان خرانە بەرباس .