په‌رله‌مانتارێك داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دوو دادوه‌ره‌ كورده‌كه‌ ده‌كات

26.01.2023
جەماوەر نیوز
شوان کەلاری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند پێشنیاری ئەم هەڵوێستە دەکەم : مادام ئەو دوو دادوەرەی کورد لە دادگای فیدراڵی ، ئیمزا بکەن یان نەیکەن ، ئامادەی دانیشتنەکانی دادگاببن یان نەبن هیچ کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی دادگا نییە و ناتوانن بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژ بە هەرێمی کوردستان ڕابگرن ، داواکارم سەرکردایەتی سیاسی کورد هەردوو دادوەرەکە لە دادگای فیدراڵی بکشێنێتەوە و هەردوو دادوەرە بەڕێزەکەش لە هەڵوێستێکی نیشتیمانی و نەتەوەیدا ڕاگەیاندراوێک بڵاو بکەنەوە و کەم و کورتیەکانی دادگای فیدراڵی ڕابگەیەنن و پاشان ( سەرۆکایەتیەکانی هەرێم و پەرلەمان و حکومەت و ئەنجومەنی دادوەری) هەرێم بەفەرمی ڕایبگەیەنن کە دان بە ئەم دادگای فدراڵیەی ئێستادا نانێن تا ئەوکاتەی بە گوێرەی کارنامەی کابینەی محه‌مه‌د شیاع سودانی و بەگوێرەی مادەی ٦٥ و ٩٢ دەستوری عێراق ، هەردوو (ئەنجومەنی فیدراڵی )و (دادگای باڵای فیدراڵی ) پێکدەهێنرێت .

زۆرترین خوێندراو