جەماوەر نیوز
تیروپشکی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا راکێشرا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شهممه 30ی كانونی دووهمی 2023 لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەبەشداریکردنی نوێنەرانی هەر چوار یانەی قۆناغی پێشکۆتایی کە لە رێگەی ئۆنلاینەوە بەشدارییانکرد، تیروپشکی قۆناغەکە ئەنجامدرا، هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید بهریهك كهوتن.
یارییەکانی چوونی ئەم قۆناغە لە رۆژی 8 و 9ـی مانگی شوبات بەڕێوەدەچن، یارییەکانی گەڕانەوەش لە رۆژانی 1 و 2ـی مانگی ئاداری 2023 ئەنجامدەدرێن و ئەو دوو تیپە یەکلادەبنەوە کە دەگەنە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، بۆ وەرزی 2023-2022.
یانەی بارسێلۆنا خاوەنی زۆرترین نازناوی جامی شای ئیسپانیایە و 31 جار نازناوەکەی بردووەتەوە، ئاتلێتیک بیلباو 23 نازناوی بەدەستهێناوە و ریال مەدریدیش 19 جار بووەتە پاڵەوانی جامی شا.
هەرچی یانەی ئۆساسۆنایە، هیچ نازناوێکی پاڵەوانێتییەکەی نەبردووەتەوە.