جەماوەر نیوز
چاڤی ئه‌م 7 بڕیاره له‌سه‌ر یاریزانان سه‌پاندووه هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بكات به توندی سزای ده‌دات.
یه‌كه‌م: پێویسته سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان یه‌ك كاتژمێر و نیو پێش راهێنانه‌كان بگاته شوێنی مه‌شقه‌كان، ستافی هونه‌ریش ده‌بێت دوو كاتژمێر پێش راهێنانه‌كان ئاماده بن.
دووه‌م: پێویسته سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له شوێنی كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی نان بخۆن و هه‌ریه‌كه‌یان بڕ و جۆری خوادنهكهشیان بۆ دیاریكراوه و نابێت سه‌رپێچی بكه‌ن.
سێیه‌م: هه‌ر یاریزانێك بۆ كاتی مه‌شقه‌كان دوابكه‌وێت سزا ده‌درێت، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی دواكهوتنهكانی له مه‌شقه‌كان زیاتر بێت سزایه‌كانی توندتر زۆرتر ده‌بێت.
چواره‌م: هه‌ركه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی باشتر و رێكخراوتر پابه‌ندی مه‌شق و راهێنانه‌كان بێت ده‌رفه‌تی یاریكردنی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی زیاتر ده‌بێت.
پێنجه‌م: نابێت هیچ یاریزانێك سواری ماتۆرسكیل بێت و سه‌ركێشی به جه‌سته و ژیانی خۆی بكات.
شه‌شه‌م: هیچ یاریزانێك نابێت جگه له تۆپی پێ، به‌شداریی هیچ چالاكییه‌كی دیكه‌ی وه‌رزشی بكات و به‌بێ ره‌زامه‌ندی راهێنه‌ر گه‌شت بۆ هیچ شوێنێك بكات.
حه‌وته‌م: له‌سه‌ر هه‌موو یاریزانه‌كان پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و نایاب مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هانده‌ران و كه‌سانی دیكه بكات.