جەماوەر نیوز
پاش ئه‌وه‌ى له 17 تا ئه‌مڕۆ 19ى شوباتى 2023، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به‌شدارى له کۆنفرانسى ئاسایشى میونشدا کرد،رۆژى یه‌کشه‌ممه کۆتایى به به‌رنامه‌ى دیدار و کۆبونه‌وه‌کانى هات.
له ماوه‌ى سێ ڕۆژى کۆنفرانسه‌که‌دا به‌رێز نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و به‌پرسانى باڵاى وڵاتان کۆبووه‌وه، له‌وانه به‌ڕێزان: سه‌رکۆمارى ئازه‌ر‌بایجان، سه‌رۆک وه‌زیرانى پۆڵۆنیا، ئه‌رمه‌نستان، عێراق، وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، ئیتالیا، ڤاتیکان، نه‌رویج، قه‌ته‌ر، کوێت، ئوردن، سه‌رۆکى کۆمسیۆنى ئه‌ورووپا، جێگرى سه‌رۆک و به‌رپرسى باڵاى کاروبارى ده‌ره‌وه و سیاسه‌تى ئه‌منیى کۆمسیۆنى یه‌کێتیى ئه‌ورووپا، له‌گه‌ڵ دوو شاندى کۆنگرێسى ئه‌مه‌ریکا، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروبارى ئاساییشى نێوده‌وڵه‌تی، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى هه‌ماهه‌نگیى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانیا، جێگرى سه‌رۆکى کۆمیته‌ى کاروبارى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ شاندێکى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا، شاندى گرووپێکى په‌رله‌مانتا‌رانى پارتى (SPD)ى له په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا و چه‌ندین که‌سایه‌تى و ئاماده‌بووى دیکه‌ى کۆنفرانسه‌که.
له دیدار و کۆبوونه‌وه‌کاندا دۆخى سیاسى و ئه‌منى و ئابووریى عێراق و هه‌رێمى کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانیان، په‌یوه‌ندییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتان و بره‌ودان به بواره‌کانى هاریکاریى هاوبه‌شیان، دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌که به‌گشتى و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌رکردنى ئاشتیانه‌ى کێشه و ناکۆکییه‌کان، پرسه‌کانى وزه و ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و چه‌ند پرسێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى ئاماده‌بووانى کۆنفرانسه‌که، تاوتوێ کران.
پاشنیوه‌ڕۆى رۆژى یه‌کشه‌ممه دواى کۆتاییهاتنى کارنامه و به‌شداریى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له کۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، له لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا باسى له به‌شدارى و دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانى کرد.
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان وتى: “به شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌م جۆره کۆنفرانسانه چ له میونشن چ له داڤۆس، چ ئه‌وانه‌ى دیکه، ده‌رفه‌تێکه بۆ هه‌رێمى کوردستان که بتوانێت بیر و بۆچوونى به شێوه‌یه‌کى ئاسایى بێ پرۆتۆکۆلى زۆر، بگه‌یه‌نێته هاوبه‌شه‌کانى خۆى له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌م دیدارانه گرنگن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان ئاگادارى بۆچوونه‌کانى هه‌رێمى کوردستان بن، هه‌رێمى کوردستانیش ئاگادارى بۆچوونى نێوده‌وڵه‌تى بێت. له‌م کۆنفرانسه‌دا ئێمه کۆمه‌ڵێک دیدارمان ئه‌نجام دا، دیداره‌کان زیاتر په‌یوه‌ندیى به دۆخى ئێمه‌وه هه‌یه و زیاتر بۆ تیشک خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندیى ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا بوو که ته‌وه‌رێکى سه‌ره‌کى بوو له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کان. کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به شێوه‌یه‌کى گشتى ده‌یه‌وێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، چونکه ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، دروستیش هه‌ر وایه، زۆر گرنگه له ڕووى سیاسییه‌وه سه‌قامگیرى له وڵات‌دا هه‌بێت و به چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌و سه‌قامگیرییه سیاسییه له عێراق به شێوه‌یه‌کى باشتر جێبه‌جێ ده‌بێت که ئه‌مه دروسته و ئێمه‌ش بۆ هه‌موو هاوبه‌شانمان دووپات‌مان کرده‌وه که هه‌رێمى کوردستان پشتگیرى له به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران و حکوومه‌تى نوێى عێراق ده‌کات و هه‌رێمى کوردستان ده‌یه‌وێت کێشه‌کانى خۆى به‌پێى ده‌سوورى عێراق له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بکات، هیوادارین به‌غداش هه‌مان بۆچوونى هه‌بێت و هه‌وڵێکى جددى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان بدات.”
“ته‌وه‌رى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌کان، داکۆکییه له‌سه‌ر پرسى شه‌ڕى ئۆکراینا و ڕووسیا. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بابه‌تى وزه بابه‌تێکى گرنگه بۆ ئه‌و وڵاتانه و بێگومان عێراق به شێوه‌یه‌کى گشتى هه‌رێمى کوردستانیش له چوارچێوه‌ى عێراقدا ئه‌گه‌ر ڕوانگه‌یه‌کى ڕێکوپێک و بۆچوونێکى دروستى له عێراق هه‌بێت، ده‌توانێت یارمه‌تییه‌کى گه‌وره بدات له‌م ڕوویه‌وه. ئه‌مه‌ش ته‌وه‌رێکى دیکه بوو که ئێمه له کۆبوونه‌وه‌کانى خۆمان باسمان کرد. هه‌روه‌ها باسم کرد ئه‌م کۆبوونه‌وانه ده‌رفه‌تن بۆ ئه‌وه‌ى له نزیکه‌وه به ماوه‌یه‌کى کورت ئه‌م شاندانه ببینین و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت. بێگومان ئه‌وه‌ى هه‌ست ده‌که‌م هه‌رێمى کوردستان به شێوه‌یه‌کى گشتى جێگه‌یه‌کى تایبه‌تى هه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا، تا ئێستاش بابه‌تى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ى داعش به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى جددى ده‌زانن، ئه‌مه‌ش به هه‌مان شێوه بۆچوونى ئێمه‌شه که له‌و باوه‌ڕه‌دا نین داعش کۆتایى هاتووه، به‌ڵکو ئێستاش ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى جددى بێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیریى عێراق تێک بدات، ئه‌مه‌ش یه‌کێک له‌و ته‌وه‌رانه بوو که له کۆبوونه‌وه‌کانماندا باسمان کرد. بێگومان پرسیارى دیکه‌شیان و هاندانى هه‌موو ئه‌و شاندانه‌ى که بینیمان ئه‌وه‌یه که کورد پێویسته یه‌کڕیز بێت و کێشه‌کانیان له ناوخۆیاندا چاره‌سه‌ر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن کوتله‌یه‌کى به‌هێز بن بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ى که له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یانه. ئێمه‌ش جه‌ختمان له‌وه کرده‌وه که ڕاسته کێشه هه‌یه و نکۆڵى لێ ناکرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کێشه‌کان ئه‌وه‌نده گه‌وره نین که نه‌توانین چاره‌سه‌ریان بکه‌ین. ئه‌وه پوخته‌یه‌کى کورتى دیداره‌کانمان بوو.”
دواتر له وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌واناندا سه‌باره‌ت به پێگه و ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستان له بواره‌کانى ئاسایش و وزه و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کاندا، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند: “پرسى ئاسایش و تیرۆر، پرسێکى هاوبه‌شى هه‌موو لایه‌کمانه، هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر له عێراق و هه‌رێمى کوردستان و وڵاتانى ڕۆژئاواش هه‌یه. بێگومان ئێمه ئه‌زموونێکى زۆرمان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا هه‌یه و له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا چ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکییه‌کان و چ له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپییه‌کاندا، سوپاسمان کرد و سوپاسى پشتگیرى و پشتیوانیى به‌رده‌وامى ئه‌و وڵاتانه‌مان کرد که یارمه‌تیى ئێمه‌یان داوه له پرس و هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر هه‌م له‌سه‌ر عێراق و هه‌م له‌سه‌ر وڵاتانى ڕۆژئاوا. ئه‌وه‌ى هه‌ستمان پێ‌کرد ئه‌وانیش تێده‌گه‌ن که ئه‌م پرسه کۆتایى نه‌هاتووه و ئاماده‌ییى خۆمان ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بین له هاوکارى له‌گه‌ڵ یه‌کتر و بۆمان ڕوون کردنه‌وه که له ساڵى 2014ه‌وه پێشمه‌رگه چ ڕۆڵێکى بینیوه، هێزه ئه‌منییه‌کانمان چ ڕۆڵێکیان بینیوه، گه‌لى ئێمه چ ڕۆڵێکى بینیوه بۆ تێکشکاندنى تیرۆر. بێگومان هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت.”
ده‌رباره‌ى دیاریکردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى گوتی: “زۆر به‌داخه‌وه ده‌بوایه ساڵى ڕابردوو هه‌ڵبژاردن بکه‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆکار تا ئێستا نه‌کراوه. هیوادارین ئه‌مساڵ بێگومان هه‌ڵبژاردن بکرێت. سیاسه‌تى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم ئه‌وه‌یه که دواى گه‌ڕانه‌وه له میونشن ده‌ست به هه‌ندێک دیدار له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستان ده‌که‌ین و بابه‌تى هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌کى ده‌بێت هه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان و هه‌م له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانى دیکه. دواى ئه‌وه ئێمه پابه‌ندین به هه‌ندێک کات و واده‌وه که من وه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌بێت واده‌یه‌ک بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان بکه‌م، ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بکرێت، زۆر به‌داخه‌وه که نه‌کراوه، ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردن هه‌موو پرۆسه‌ى سیاسى و شه‌رعییه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه هیوادارم هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌م پرسه به گرنگ و جددى وه‌رگرن. بۆ من وه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێم که ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه یاساییه‌م له‌سه‌ر شانه، ئه‌وه‌ى پێویسته و به‌پێى یاساى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم، جێبه‌جێى ده‌که‌م.”
سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ى به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له میونشن و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌ڕێزیان ئاشکراى کرد: “له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران لێره کۆبووینه‌وه و هاوڕا بووین که پێویسته ئه‌م پرسانه به زووترین کات چاره‌سه‌ر بکرێن. هه‌فته‌ى ڕابردوو شاندى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا بوون و ئه‌م پرسه باس کراوه. وه‌ک باسم کرد جددین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م کێشانه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێن. چاره‌سه‌ر له چوارچێوه‌ى ده‌ستووى عێراقدا. هیوادارم چاره‌سه‌ر بکرێن و ڕێگه‌ى دیکه‌مان نییه. ئه‌م حکوومه‌ته که پێکهێنراوه له ئه‌نجامى هاوبه‌شیى نێوان کورد و لایه‌نى شیعه و سوننى دروست بووه و له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک ڕێککه‌وتووین و به نووسین نووسیومانه‌ته‌وه و ئیمزامان کردووه. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانى دیکه نایانه‌وه‌ى پابه‌ندى ئه‌و ڕێککه‌وتنه بن، ئه‌و کات هیچ مانایه‌ک نامێنێت ئێمه وه‌ک کورد له‌ناو ئه‌و حکوومه‌ته‌دا بمێنین و پێموایه ئه‌وان ئه‌وه تێده‌گه‌ن. ئه‌وه‌ى ئێمه داواى ده‌که‌ین، ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى که به نووسین نووسیومانه و ده‌ستنیشانى نه‌خشه‌ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رى هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ى تێدا کراوه، هیوادارین ئه‌وه جێبه‌جێ بکرێت. ئه‌وه‌ى که جیاوازه، زۆر جار باس له‌وه ده‌که‌ین ئه‌و حکوومه‌ته‌ى ئێستا له عێراق پێکهێنراوه، جاوازییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ حکوومه‌ته‌کانى دیکه ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م جاره شتێکمان به نووسین هه‌یه و له‌م نووسینه‌دا نه‌خشه‌ڕێگه‌ى چۆنییه‌تیى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ده‌ستنیشان کراوه، بۆیه هه‌م سه‌رۆک وه‌زیران و هه‌م لایه‌نى شیعه و هه‌م لایه‌نى سوننى و هه‌م لایه‌نى کوردیش ده‌بێت پابه‌ند بن بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌م ڕێککه‌وتنه. بێگومان هێشتا زۆر زووه، ئه‌مه چوار مانگه به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران له ئۆفیسى خۆیه‌تى و ده‌ستى به کار کردووه. گه‌شنبینین و ده‌مانه‌وێت ئه‌م کێشانه به ڕێگه‌ى دیالۆگ و له چوارچێوه‌ى ده‌ستووى عێراقدا چاره‌سه‌ر بکرێن، ڕێگایه‌کى دیکه‌شمان نییه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن.”
ده‌رباره‌ى واده‌ى ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتیش، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند: “وه‌ک باسم کرد کێشه له‌نێوان پارتى و یه‌کێتیدا هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و کێشانه ئه‌وه نییه که نیگه‌رانییه‌کى یه‌کجار زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنابێت. نامه‌وێ که‌مى بکه‌مه‌وه له‌وه‌ى که کێشه نییه، نامه‌وێ ئه‌وه ببینم که شته‌کان هه‌مووى ڕێکوپێکن، وا نییه، چونکه کێشه هه‌یه، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا گه‌یشتووینه‌ته ڕاده‌یه‌ک که هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى زۆر گه‌وره بێت له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان؟ پێموایه نه‌خێر. ئه‌وه‌ى که گرنگه ده‌بێت هه‌رێمى کوردستان به هه‌موو پێکهاته و هێزه سیاسییه‌کانییه‌وه بزانن که به‌یه‌که‌وه ده‌توانین کار بکه‌ین و گه‌ر به‌یه‌که‌وه نه‌بین ناتوانین هیچ شتێک بۆ هه‌رێمى کوردستان جێبه‌جێ بکه‌ین. ده‌بێت هه‌موو هێزه سیاسییه‌کان ئه‌مه بزانن، ده‌بێت یه‌کترى قبووڵ بکه‌ین. ڕاسته جیاوازیمان هه‌یه و حزبى جیاوازمان هه‌یه، به‌ڵام له ئه‌نجامدا وڵاتێکمان هه‌یه، ئه‌م وڵاته و ئه‌م میلله‌ته ده‌مێننه‌وه. پێویسته هێزه سیاسییه‌کان له چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستاندا بڕیار بده‌ن و ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتیان و هه‌رێمى کوردستان له سه‌رووى هه‌موو شتێکه‌وه بێت. پێویست بوو کۆبوونه‌وه پێشتر ئه‌نجام بدرابا و له‌و باوه‌ڕه‌دام له ماوه‌یه‌کى نزیکدا ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ش ده‌کرێت.”
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و قه‌ته‌ر و پرۆژه‌ى هاوبه‌ش له داهاتوودا له‌نێوان هه‌ردوولا، به‌ڕێزیان گوتی: “په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بی، دۆستانه و برایانه‌ن، له‌گه‌ڵ وڵاتى قه‌ته‌ریش هه‌مان شته. لێره له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر کۆبووینه‌وه، پێش ئێستاش سه‌ردانى قه‌ته‌رمان کردووه و جه‌نابى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستانیش سه‌ردانى قه‌ته‌رى کردووه. بۆ ئێمه وه‌ک هه‌رێمى کوردستان په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانى عه‌ره‌بى گرنگیى خۆى هه‌یه، ئێستا له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ده‌گه‌ڕێین تا بزانین چ بوارێکى ئابوورى هه‌یه که ئه‌وان بتوانن له عێراق و هه‌رێمى کوردستان هاریکارى بکه‌ن، ئه‌مانه ئه‌و بابه‌تانه‌ن که له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر و له دیدارى ئێستاشدا باسمان کرد. په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى نێوانیشمان زۆر باشه و بێگومان به هاوکاریى به‌غدا له ماوه‌یه‌کى نزیکدا کونسوڵخانه‌ى خۆیان له هه‌ولێر ده‌که‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى پێشکه‌وتنى په‌یوه‌ندییه‌کانى دووقۆڵیى هه‌رێمى کوردستان و قه‌ته‌ره.”