پارتی سۆسیال دیموكرات گۆڕانكاری ئه‌نجامده‌دات

23.02.2023
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ پێنج شەممە  ۲۳ی شوباتی ۲۰۲۳ عەبدوڵا حاجی مه‌حمود، جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کارگێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەند و کارگێڕ و ئەندامانی مەڵبەند کۆبوونەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد.
دواتر عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود تیشکی خستە سەر گۆڕانکاریەکان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی راسپاردەکانی کۆنگرەی حەوتەمی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، هیوای خواست ئەم گۆرانکاریانە ببێتە پێشخستنی زیاتری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە کوردستان و عێراقدا.
بۆ ئەومەبەستە لە چوارچێوەی گۆڕانکاریەکانیدا ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناوەندی و پەیوەندییەکانی راسپارد بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.
دواتر خاتوو تانیا تاهیر، بەر پرسی ئەنجومەنی ڕێکخستن و هه‌ڤال عەتا تۆفیق، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی رێکخستن و هه‌ڤاڵ رێبین محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان بە یاوەری هەڤاڵ م.فارس ڕه‌حمان، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و هه‌ڤاڵ سه‌لاح حاجی علی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەستان بە ئەنجامدانی گۆڕانکاریەکانیان.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ