جەماوەر نیوز
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له ساڵیادى کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، شه‌هیده ستهملێکراوهکانى کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه له تاوانێکى هۆڤانه‌دا، بوونه قوربانى و هه‌میشه له ده‌روون و ویژدانى گه‌لى کوردستان و مرۆڤایه‌تیدا، به زیندوویى ده‌مێننه‌وه.
ده‌قى په‌یامى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له یادى کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا:
له بیره‌وه‌ریى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانى کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هیددا، به ڕێز و شکۆوه یادى شه‌هیدان ده‌که‌ینه‌وه. دروود بۆ گیانى پاکیان و سڵاو بۆ خانه‌واده و که‌سوکاریان ده‌نێرین.
کیمیابارانکردنى هه‌ڵه‌بجه، مۆرکى ڕسوایى و شه‌رمه‌زارییه به نه‌وچه‌وانى تاوانکارانه‌وه، له جیهانیش ناسنامه و گه‌واهیى ستهملێکراویى گه‌لى کوردستانه. له چه‌ند خوله‌کێکدا ژیانى له پێنج هه‌زار مرۆڤى بێ‌تاوان و له سروشت و له هه‌موو شتێک سه‌نده‌وه. هه‌زارانى دیکه‌ى بریندار و ده‌ربه‌ده‌ر کرد، به‌ڵام نه‌یتوانى ئیراده‌ى گه‌لى کوردستان بۆ ئازادى بشکێنێت.
گه‌لى کوردستان به یادکردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رگه‌ساته، به بیر نه‌وه‌کانى ئه‌مڕۆ و هه‌موو جیهانى ده‌هێنێته‌وه که چ قوربانییه‌کى له‌پێناو ئازادی‌دا به‌خشیوه. هه‌روه‌ها جیهان و مرۆڤایه‌تى ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌رکێکى ئه‌خلاقى و مرۆیى که هه‌موو هه‌وڵێک بخه‌نه گه‌ێ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگیز تاوانى ئاوا له هیچ شوێنێک دووباره نه‌بێته‌وه.
له‌م یاده‌دا سوپاسى حکوومه‌تى فیدراڵیى عێراق و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین بۆ ته‌واوکردنى ڕێکاره‌کانى به‌پارێزگاکردنى هه‌ڵه‌بجه. جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌یییه‌کان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه پێویستیان به خزمه‌تى زیاتره. ده‌بێ درێخی‌یان بۆ نه‌کرێت و وه‌ک دادگا و یاسا بڕیارى داوه، قه‌ره‌بۆ بکرێنه‌وه.
له کاتێکدا یادى ئه‌و مه‌رگه‌ساته دڵته‌زێنه و قوربانییان ده‌که‌ینه‌وه، به هیوا و ئومێده‌وه له داهاتوویه‌کى باشتر بۆ نه‌وه‌کانمان ده‌ڕوانین. به موکوڕییهوه له کار و هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ یه‌کڕیزى و ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى که پارێزه‌رى ده‌ستکه‌وت و مافه ده‌ستوورییه‌کان و قه‌واره‌ى فیدراڵیى هه‌رێمى کوردستانه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
2023/3/16