لە پەرلەمانی سوید ساڵیادی مەرگەساتی ھەڵەبجە بەرز ڕاده‌گیرێت

16.03.2023
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ ١٦ی ئاداری ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی خاتوو شارا محەمەد حاجی مەحمود، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سویدی پارتی سۆسیال دیموکرات و بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە سوید و بەرپرسی ژمارەیەک لە ھێز و لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی و بەرپرسی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی سوید، ساڵیادی مەرگەساتی ھەڵەبجە بەرز ڕاگیرا.
سەرەتای مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی ھەڵەبجە و گشت شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری دەستیپێکرد، دواتر ووتاری نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم و نوێنەری نێتوەرکی پەرلەمانتاری سوید-کوردستان پێشکەش کرا و جەخت لە گەورەیی تاوانەکە وەک جینۆسایدی گەلی کورد و خزمەتکردنی خەڵک و پارێزگای ھەڵەبجە کرایەوە.
دواتر، نوێنەری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سوپاسی حکومەت و پەرلەمانی سویدی کرد بۆ بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی مەرگەساتی ھەڵەبجە و داکۆکیکردنیان لە مافەکانی گەلەکەمان.

زۆرترین خوێندراو