جەماوەر نیوز
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی رووسیا دەرکرد.
ڕۆژیهەینی 17ـی ئاداری 2023 دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکرانیا و گواستنەوەی ناچاری منداڵان لە ناوچە "داگیرکراوەکانی" ئۆکرانیاوە بۆ رووسیا، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە دەرکرد.
دادگاکە دەڵێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە دەستگیرکردنی سەرۆکی رووسیا.
ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنەکە رایگەیاند، بڕیارەکانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەوان "هیچ گرنگییەکی نییە" و دەڵێت، بڕیارەکانی دادگاکە لەڕووی یاساییەوە، "پووچەڵن".