جەماوەر نیوز
ئەمرۆ شەممە ۱۸ی ئازاری ۲۰۲۳ عەبدوڵڵا حاجی مهحمود، جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەیاوەری مامۆستا فارس ڕهحمان، کارگێری مەکتەبی سیاسی و مامۆستا باهیر ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆک و سکرتێری حزبە کوردستانیەکان لە بارەگای حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوە.
کۆبونەوەکە تایبەت بو بە وادەی هەڵبژاردن و هەمواری دەستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان.
دواتر پێشنیارکرا لە ڕێگای فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کودستان بە ڕێگای دروستی خۆیدا بڕوات.
حزبە بەشداربووەکان:
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
حزبی شیوعی کوردستانی.
پارتی رەنجدەرانی کوردستان.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.
پارتی پارێزگارانی کوردستان.
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان.
بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان.