محەمەد حاجی مەحمود پەیامێک ئاراستەی خانەوادەی لاهور شێخ جەنگی دەکات

26.03.2023
جەماوەر نیوز

‏‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

‏‎بەڕێزان.. کاک ئاراس, کاک شێخ لاهور، بنەماڵەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو خاتوو فاتیمە قادر مەحمود، به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو فاتیمە هاوژینی خوالێخۆشبوو کاک شێخ جەنگی تاڵەبانی مان پێگەیشت، لە ناخەوە دڵگرانی کۆچی دوایی خوالێخۆشبووین و هاوبه‌شی خه‌می گه‌وره‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌و که‌سوکارین.
‏‎له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین گیانی پاکی خاتوو فاتیمە بە به‌هه‌شتی به‌رین ببەخشێت و سه‌بوری و ئارامی به ‌دڵی خێزان و که‌سوکاری ببه‌خشێت.
‏‎انا للە وانا الیە راجعون
‏‎لەگەڵ ڕێزمدا
‏‎محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود
۲٠۲۳/۳/۲٥
گوڵەخانە

زۆرترین خوێندراو