هێرشێکى چه‌کداریى له‌ ئه‌مریکا 15 قوربانى لێکه‌وته‌وه‌

07.05.2023
جەماوەر نیوز
له‌ هێرشێکى چه‌کدارییدا بۆسه‌ر مۆڵێک له‌ ویلایه‌تى تێکساس باشوورى ئه‌مریکا، هه‌شت که‌س کوژران و حه‌وتى دیکه‌ش برینداربوون.

سه‌رۆکى به‌شى ئاگرکوژێنه‌وه‌ى ئالن، جۆناسان بۆید له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانییدا باسى له‌وه‌ کرد که‌ ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌که‌ به‌ مردوویى ده‌ستگیرکراوه‌ که‌ هه‌شت که‌سى کوشتووه‌ و حه‌وت که‌سى دیکه‌شى بریندارکردووه‌ که‌ بچووکترینیان ته‌مه‌نى پێنج ساڵانه‌.

بۆید باسى له‌وه‌ کرد که‌ له‌و رووداوه‌دا به‌ ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌که‌وه‌، حه‌وت که‌س له‌ شوێنى رووداوه‌که‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو که‌سیش دواى گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و حه‌وت که‌سى دیکه‌ش برینداربوون که‌ برینى سیانیان سه‌خته‌.

هاوکات سه‌رۆکى به‌شى پۆلیسى ئالن، بریان هارڤى له‌ لێدوانێکیدا بۆ دانیشتوانى ناوچه‌که‌ که‌ گه‌واهیده‌رى رووداوه‌که‌ن رایگه‌یاند: ''ئه‌وانه‌ى تۆمارى ڤیدیۆییان سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌که‌ لایه‌، یان گه‌واهیده‌رى شتێکى گرنگن له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ ئێف بى ئای-ه‌وه‌ بکه‌ن''.

هارڤى پێشتر له‌ راگه‌یه‌ندراوێکیدا باسى له‌وه‌ کردبوو که‌ ئه‌و ته‌قه‌که‌ره‌ى له‌ مۆڵى "Allen Premium Outlets" ده‌ستڕێژى گولـله‌ى له‌ خه‌ڵکى کردبوو له‌ چالاکى خراوه‌.

فه‌رمانڕواى تێکساس، گریگ ئابۆت له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا رووداوه‌که‌ى به‌ تراجیدیایه‌ک ناوزه‌ند کرد که‌ پێناسه‌ ناکرێت.


زۆرترین خوێندراو