
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، رۆژى دووشه‌ممه، پێشوازى کرد له باڵیۆزى وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپا، به ئاماده‌بوونى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
له دیداره‌که تاوتوێى ئه‌و په‌یوه‌ندیه کرا که عێراق ده‌به‌ستێته‌وه به وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپا و چه‌ند پرسێکى تر‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش له نێویاندا ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به ئابورى و وه‌به‌رهێنان و دۆسیه‌ى ئاواره‌کان و مافى مرۆڤه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ دوا پێشهاته ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.
هه‌ر له میانى دیداره‌که سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جه‌ختیکرده‌وه له‌سه‌ر کرانه‌وه‌ى عێراق به رووى هاورێیانى له جیهان، و ئاماژه‌ى به ئاراسته‌ى هاوبه‌شى نێوان ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و جێبه‌جێکردنى کرد به‌و جۆره‌ى ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌کان له نێویاندا سیاسى و ئابورى و بورهکانى تر، که به ئه‌وله‌ویه‌تى حکومه‌ت داده‌نرێت له‌م قۆناغه‌دا، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیشى به دۆسیه‌ى ئاواره‌کان هه‌یه به‌رێزیان جه‌ختى کرده‌وه له‌سه‌ر پێویستى چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵ و هاریکارى له‌گه‌ڵ هاورێیانى عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و دۆسێیه و داخستنى به ته‌واوی.
لاى خۆیانه‌وه باڵیۆزى وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپا ئاماژه‌یان به رێره‌وى ئیجابى کرد له گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان عێراق و یه‌کێتى ئه‌وروپا و رۆشناییشیان خسته سه‌ر گرنگى هاریکارى نێوان په‌رله‌مانى یه‌کێتى ئه‌وروپا و په‌رله‌مانى عێراق و کاراکردنى لیژنه هاوبه‌شه‌کان.
باڵیۆزان ته‌ئکیدیشیان کرده‌وه له‌سه‌ر پشتیوانیان بۆ عێراق و سه‌روه‌رى و سلامه‌تى خاکه‌که‌ى و گه‌شه‌سه‌ندنی.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052