
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
به‌شێک له ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیا هه‌واڵێکى ناڕاستیان بڵاوکرده‌وه و باس ئه‌وه ده‌که‌ن که سه‌رۆک کۆمار دکتۆر له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید له کاتى دابه‌زینى له فڕۆکه ئازارى پێگه‌یشتوه و بریندار بوه، له‌م ڕووه‌وه دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه، و ته‌ندروستى سه‌رۆک کۆمار له‌بارێکى ته‌واو ئاساییه وه‌ک هه‌میشه له سه‌رۆکایه‌تى کۆمار‌دا ئه‌رکه‌کانى خۆى جێبه‌جێ ده‌کات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان، به‌درێژایى ڕۆژانى ڕابردوو، و تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23-5-2023، چه‌ندین چالاکیى ئه‌نجامداوه که له‌ڕێگه‌ى ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه بڵاوکرانه‌وه و په‌خشکراون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه پشتڕاست ده‌کاته‌وه که ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هه‌ندێک سۆشیال میدیاوه بڵاوکرایه‌وه ڕاست نییه.
شاراوه نییه که سه‌رچاوه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیانه ناسراو و ئامانجه‌کانیان ئاشکران و ڕه‌فتارێکى نابه‌رپرسانه‌ن، وه‌ک چۆن که‌سانى نابه‌رپرس له ڕێگه‌یانه‌وه پشێوى و نادروستى له کۆمه‌ڵگه و دامه‌زراوه‌کانى ده‌وڵه‌تدا دروست ده‌که‌ن ، بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه پابه‌ند ده‌بین به گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى یاسایى تا ڕێگرییان لێبکات.
هاوکات داوا له ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن ده‌که‌ین که وردبین بن و سه‌رنجیان ڕاده‌کێشین بۆ پێویستى پشتڕاستکردنه‌وه‌ى ڕاستى هه‌واڵه‌کان پێش بڵاوکردنه‌وه‌یان و پابه‌ندبوون به ستاندارده‌کانى متمانه‌پێکردن و پیشه‌یى بوون له بڵاوکردنه‌وه‌دا.
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052