بڕیارى کاراکردنه‌وه‌ى کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له‌ وه‌قایعى کوردستان بڵاوکرایه‌وه‌

24.05.2023
جەماوەر نیوز
ڕۆژى سێشه‌ممه‌، رێککه‌وتى ٢٣ى ئایارى ٢٠٢٣، ژماره‌ (٣٠٥)ى ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى کوردستان بڵاوکرایه‌وه‌.

له‌و ژماره‌یه‌ى ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى کوردستان دا به‌رده‌وامبوونى حه‌وت ئه‌ندام و هه‌ڵبژاردنى دوو ئه‌ندامى دیکه‌ى ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیارانى له‌ کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى بڕیاره‌که‌ که‌ له‌لایه‌ن د.هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌ واژۆ کراوه‌، هه‌ریه‌ک له‌ هه‌ندرێن محه‌مه‌د، نه‌هرۆ سه‌لیم، ڕێزان حمه‌ڕه‌شید، عه‌بدولسه‌مه‌د خچر، شێروان زرار، ئیسماعیل حه‌مه‌عه‌لى و سلێمان مسته‌فا له‌ کاره‌که‌یان بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌ریه‌ک له‌ عه‌لى ساڵح و کامه‌ران نه‌شئه‌ت وه‌کو ئه‌ندامى نوێى ئه‌نجومه‌نى کۆمیسیاران له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردراون و بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ له‌ کاره‌که‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.

ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى کوردستان ڕۆژنامه‌ى فه‌رمى هه‌رێمى کوردستانه‌ و له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى دادى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ ده‌رده‌کرێت .


زۆرترین خوێندراو