ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ده‌کات

24.05.2023
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ٢٤ـى ئایارى ٢٠٢٣، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکوه‌زیران کۆ ده‌بێته‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێک تاووتوێ ده‌کرێن؛ ته‌وه‌رى یه‌که‌م تایبه‌ت ده‌بێت به‌ خسته‌ڕووى دواپێشهاته‌کانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵانى ٢٠٢٣ – ٢٠٢٥.

له‌ ته‌وه‌رى دووه‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاووتوێى به‌ره‌ئه‌نجامى کۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى ٢٢ـى ئایارى ٢٠٢٣ـى تایبه‌ت به‌ دانانى میکانیزمى پێویست بۆ جێبه‌جێکردنى بڕیارى کۆبوونه‌وه‌ى پێشووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى تایبه‌ت به‌ ڕێکخستنه‌وه‌ى داراییى گشتى ده‌کرێت.

خستنه‌ڕووى ڕه‌شنووسى پرۆژه‌یاساى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ هه‌رێمى کوردستان، ته‌وه‌رى سێیه‌مى کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌بێت.


زۆرترین خوێندراو