ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم ده‌ستگیرکردنى ( ٣ ) تۆمه‌تبار ڕاده‌گه‌یه‌نێت

30.05.2023
جەماوەر نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى ، سێ داواکراویان ده‌ستگیرکرد که‌ ( ٦ ) که‌سیان کوشتووه‌.


هێزه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى ، له‌ بازگه‌ى ( بانیمه‌قان ) سێ داواکراوى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بیان ده‌ستگیرکرد که‌ له‌لایه‌ن دادگاکانى عێراقه‌وه‌ داواکراوبوون به‌ پێى مادده‌ى ( ٤٠٦ ) له‌ یاساى سزادانى عێراقى ، به‌ ناوکانى : 

( م ، ع ، ح ) له‌دایکبووى ١٩٦٢ دانیشتوى ناصریه‌ 
( م ، ح ، م ) له‌دایکبووى ١٩٩٤ دانیشتوى به‌صره‌ 
( أ ، و ، ک ) له‌دایکبووى ٢٠٠٠ دانیشتوى ناصریه‌ 

تۆمه‌تباران له‌سه‌ر کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى ( ٦ ) که‌سیان کوشتووه‌ و هه‌ڵهاتوون ، ده‌یانویست به‌ ناسنامه‌ى ساخته‌وه‌ بێنه‌ هه‌رێمى کوردستان .

له‌ ئێستادا به‌ فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌رى دادگاى لێکۆڵینه‌وه‌ ، به‌ مادده‌کانى  ( ٢٨٩ ، ٢٩٨ ) له‌ یاساى سزادانى عێراقى ڕاگیراون و دواتر ڕاده‌ستى دادگاى تایبه‌تمه‌ند ده‌کرێن .


زۆرترین خوێندراو