یانه‌ى گاڵاتاساراى بوو به‌ پاڵه‌وانى خولى سوپه‌رى تورکی

31.05.2023
جەماوەر نیوز
له‌ میانى یارییه‌کانى هه‌فته‌ى ٣٦مینى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى تورکیا یانه‌ى گاڵاتاساڕاى به‌ ئه‌نجامى ٤-١ له‌ یانه‌ى ئه‌نقه‌ره‌ گوجوى برده‌وه‌ و پێش دوو هه‌فته‌ له‌ ته‌واوبوونى خوله‌که‌ پاڵه‌وانبوونى خۆى راگه‌یاند.

یانه‌ى گاڵاتاساراى دواى حه‌وت خوله‌ک له‌ ده‌ستپێکى یارییه‌که‌ له‌ رێگه‌ى ماورۆ ئیکاردییه‌وه‌ گۆڵى یه‌که‌مى تۆمارکرد و له‌ به‌رامبه‌ردا مێندێس خواو میلسۆن له‌ خوله‌کى ٢٥دا گۆڵى یه‌کسانى بۆ یانه‌ى ئه‌نقه‌ره‌ گوجو تۆمارکرد.

له‌ خوله‌کى ٣٧دا ئه‌ستێره‌ى گاڵاتاسارای، ماورۆ ئیکاردى جارێکى دیکه‌ ده‌رکه‌وته‌وه‌ و گۆڵى پێشه‌نگى تۆمارکرده‌وه‌.

له‌ نیوه‌ى دووه‌مى یارییه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له‌ باڕش ئالپه‌ر یڵماز له‌ خوله‌کى ٧٣ و ئۆلیڤێرا له‌ خوله‌کى ٧٨ دوو گۆڵى دیکه‌یان بۆ یانه‌ى گاڵاتاساراى تۆمارکرد و یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامى ٤-١ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گاڵاتاساراى کۆتاییهات.

یانه‌ى گاڵاتاساراى به‌م ئه‌نجامه‌ پێش کۆتایى خوله‌که‌ به‌ دوو هه‌فته‌ پاڵه‌وانبوونى خۆى راگه‌یاند.



ئانادۆڵ 


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ