ڤیدیۆ ... به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ 3 گۆڵ له‌ڕیال مه‌دریدى برده‌وه‌

30.07.2023
جەماوەر نیوز
به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ یارى کلاسیکۆ به‌رامبه‌ر ڕیال مه‌درید به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ سه‌رکه‌وتنێکى به‌رفراوان به‌ده‌ست هێنا وه‌ک به‌شێک له‌ ئاماده‌کارییه‌کانى هه‌ردوو تیپه‌که‌ بۆ وه‌رزى نوێ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا.

گۆڵه‌کانى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ یارییه‌که‌دا له‌لایه‌ن عوسمان دێمبێلێ و فیرمین لۆپێز و فێران تۆرێس له‌ خوله‌که‌کانى ۱۵ و ۸۵ و ۹۱ تۆمارکران.

ڤینیسیۆس جونیه‌ر به‌ڕازیلى له‌ خوله‌کى بیسته‌مدا لێدانى سزایه‌کى له‌ده‌ستدا که‌نه‌یتوانى گۆڵ‌ تۆماربکات 

هه‌روه‌ها ڕیاڵ چه‌ندین ده‌رفه‌تى له‌ده‌ست داوه‌ که‌ به‌ درێژایى یارییه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌ک نه‌یتوانى سود له‌ده‌رفه‌ته‌کان وه‌ربگرێت .


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ