ڕووسیا گه‌وره‌ترین هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر هه‌رێمى لڤیڤى ڕۆژئاواى ئۆکرانیا ئه‌نجامدا

16.08.2023
جەماوەر نیوز
به‌رپرسانى ئۆکرانیا رایانگه‌یاند که‌ڕووسیا هێرشى ئاسمانى کردووه‌ته‌ سه‌ر دوو هه‌رێمى ڕۆژئاواى ئۆکرانیا که‌ سنوورییان به‌ سنوورى پۆڵه‌نداى ئه‌ندام له‌ ناتۆوه‌یه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌کى دیکه‌شدا.

ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندنى ناوخۆئا ماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن  له‌ سه‌ره‌تاى داگیرکارییه‌که‌ى ڕووسیاوه‌ هێرشه‌که‌ى ئه‌مجاره‌ گه‌وره‌ترین هێرشى ئاسمانى ڕووسیا بووه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمى لڤیڤى ڕۆژئاواى ئۆکرانیا.

فه‌رمانڕه‌واى هه‌رێمى ڤۆلین یورى پۆهولیایکۆ وتى کوژراوه‌کان له‌ هه‌رێمى ڤۆلینى باکوورى ڕۆژئاواى ئۆکرانیا بوون. به‌رپرسان ده‌ڵێن دامه‌زراوه‌یه‌کى پیشه‌سازى له‌ لوتسکى پایته‌ختى هه‌رێمه‌که‌ کراوه‌ته‌ ئامانج. چه‌ندین که‌سى دیکه‌ش ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ کراون.

فه‌رمانڕه‌واى هه‌رێمى لڤیڤ ماکسیم کۆزیتسکى وتى 15 که‌سیش له‌ هه‌رێمى لڤیڤ بریندار بوون. شه‌ش موشه‌ک بوونه‌ته‌ هۆى زیانگه‌یاندن به‌ ده‌یان بینا و گۆڕه‌پانى یاریکردنى باخچه‌یه‌کى ساوایان له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى پایته‌ختى هه‌رێمه‌که‌دا. وتیشى منداڵێکى ته‌مه‌ن 10 ساڵ له‌ نێو قوربانییه‌کاندا بووه‌.

هه‌رێمه‌کانى لڤیڤ و ڤۆلین هه‌ردووکییان ده‌که‌ونه‌ سه‌ر سنوورى نێوان ئۆکرانیا و پۆڵه‌نداى ئه‌ندام له‌ ناتۆدا، هه‌روه‌ها سه‌دان کیلۆمه‌تریش له‌ هێڵه‌کانى پێشه‌وه‌ى جه‌نگه‌که‌وه‌ دوورن.

هێرشه‌کانى سه‌ر شارى لڤیڤ تاوه‌کو مانگى حه‌وت که‌مببوونه‌وه‌، که‌ له‌و کاته‌دا به‌هۆى موشه‌کێکه‌وه‌ که‌ بینایه‌کى نیشته‌جێبوونى کردبووه‌ ئامانج حه‌وت که‌س له‌ شاره‌که‌دا گیانییان له‌ ده‌ستدا.

به‌ گشتى شاره‌که‌ به‌ شارێکى پارێزراو داده‌نرێت له‌ ململانێکه‌دا، هه‌ندێک له‌ به‌رپرسانى حکومه‌تیش ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ ئه‌وێ و ڕێکخراوه‌ ناحکومییه‌کانیش بنکه‌یان له‌وێدا هه‌یه‌. هه‌روه‌ها خاڵى تێپه‌ڕبوونى په‌نابه‌رانى ئۆکرانیا بووه‌ له‌ ڕێگه‌یاندا بۆ پۆڵه‌ندا و وڵاتانى دیکه‌ى ئه‌وروپا.

به‌رپرسێکى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى نیشته‌جێکردنى په‌نابه‌ران له‌ ئۆکرانیا دێنیس براون وتى " ئه‌مانه‌ ئه‌و به‌شانه‌ى وڵاته‌که‌ن که‌ ملیۆنان خه‌ڵک هه‌وڵ ده‌ده‌ن تێیدا په‌ناگه‌یه‌کییان ده‌ستبکه‌وێت و پارێزراو بن، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ست ترسناکییه‌کانى داگیرکارییه‌که‌ى ڕووسیا هه‌ڵاتوون."

وتیشى " هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌کانى ڕووسیا که‌ ژێرخانه‌ گرنگه‌کان ده‌که‌نه‌ ئامانج له‌ ناوچه‌کانى دانیشتواندا ده‌بنه‌ هۆى ناڵاندنى هاووڵاتییان به‌ شێوه‌یه‌کى به‌رچاو."

هه‌ر له‌ ڕۆژى سێشه‌ممه‌دا لانیکه‌م دوو که‌سى دیکه‌ له‌ هێرشێکدا بۆ سه‌ر شارى دنیپرۆى باشوورى ئۆکرانیا بریندار بوون، فه‌رمانڕه‌واى هه‌رێمه‌که‌ وتى دامه‌زراوه‌یه‌کى کار و بینایه‌کى وه‌رزشى کراونه‌ته‌ ئامانج.

سه‌رۆک وه‌زیرى ئۆکرانیا دێنیس شیمهال وتى ژێرخانى سڤیل به‌ قوتابخانه‌کان و نه‌خۆشخانه‌یه‌که‌وه‌ له‌ کۆى هه‌شت هه‌رێم له‌ هێرشه‌کانى ڕۆژى سێشه‌ممه‌دا زیانییان به‌رکه‌وتووه‌، هێزى ئاسمانى ئۆکرانیاش وتى هێرشه‌که‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ به‌ لانیکه‌م 28 موشه‌کى کروز ئه‌نجام دراوه‌.

وتى 16 موشه‌ک هه‌ڵدراون، تاوه‌کو ئێستا هه‌واڵى قوربانى دیکه‌ نیه‌.

به‌رپرسى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئۆفیسى سه‌رۆکایه‌تى ئۆکرانیا ئاندرێ یه‌رماک وتى " تیرۆرى ڕۆژانه‌ى ڕووسیاییه‌کان یه‌ک ئامانجى هه‌یه‌: بۆ شکاندنمان، بۆ شکاندنى ڕۆحى شه‌ڕکردنمان. ئه‌مه‌ ڕوونادات."



ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ