دژە تیرۆر: داگیرکەران و ناحەزان سێ قارەمانمانی شەهید کرد

18.09.2023
جەماوەر نیوز
دژەتیرۆر
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ / ٩ / ٢٠٢٣ پاشنیوەڕۆ فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج کە بەداخەوە 3 هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبوون و 3 پێشمەرگەی تریشمان برینداربوون.

وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵەکانمان هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندرەکانمان دەخوازین بۆ هەموولایەکیشی رووندەکەینەوە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێکردوە کە بەچاوساغی نۆکەرانی بێگانەو سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام درا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێک هاوکاربووبیت رووبەڕووی سزاو یاساو ویژدانی نەتەوەکەمانی دەکەینەوەو تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات.

بۆ رایگشتی رووندەکەینەوە لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان زانیاریەکان بە شاراوەیی دەهێڵینەوەو لەداهاتوودا راستتیەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشکرادەکەین.

هەزار سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و ئاسایش و ئارامی هەرێمەکەمان
سەرشۆڕی و مەرگ بۆ نۆکەران و خیانەتکاران و ناحەزانی گەلەکەمان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان_CTG

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ