راگه‌یه‌ندراوێك له‌بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌

19.09.2023
جەماوەر نیوز
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌

به‌ناوی‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ بەتوندی‌ ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکەین کە بووه‌ هۆی شه‌هیدبوونی‌ سێ هەڤاڵ‌و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان‌و برینداربوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ دیكه‌.

وه‌ك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوخەمیی‌و پەژارەو پرسەی خۆمان بۆ شەهیدانی ئەم ڕوداوە نەخوازراوە دەردەبڕین‌و هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

لای‌ هه‌مووان ئاشكرایه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌كانی‌ دژه‌تیرۆر ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌دابینكردنی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و عێراق، بۆیه‌ به‌پێویستی‌ ده‌زانین لایه‌نه‌په‌یوندیداره‌كان له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌تی‌ فیدراڵی‌ عێراق فشار دروست بکه‌ن بۆ ڕێگرتن لەم پێشێلکارییانەو پاراستنی سەروەریی خاکی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

زۆرترین خوێندراو