قیرتاوکردنى شه‌قامه‌کانى ناو بازاڕى شارى هه‌ڵه‌بجه‌

25.09.2023
جەماوەر نیوز
به‌ سه‌رپه‌رشتیى تیمه‌ ئه‌ندازى و هونه‌رییه‌کانى سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه‌ پرۆژه‌ى قیرتاوکردنى شه‌قامه‌کانى ناو بازاڕى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستیپێکرد.
ئه‌و پرۆژه‌یه‌ قۆناغى یه‌که‌مى قیرته‌وکردنى شه‌قامه‌کانى ناو بازاڕى شاره‌که‌یه‌ و له‌ چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و شاره‌وانییه‌، ده‌بێته‌ هۆى ئاسانکارى بۆ دانیشتووانى شاره‌که‌ و جه‌نجاڵى له‌و سنووره‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌.
پێشتر وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار فه‌رمانێکى وه‌زارى ده‌رکرد بۆ خه‌رجکردنى گوژمه‌یه‌ک به‌مه‌به‌ستى نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى ناو بازاڕى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ و ئێستاش کارکردن له‌و پرۆژه‌یه‌دا ده‌ستیپێکردووه‌.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ