کۆبونەوەی چۆنێتی رێکارەکانی رادەستکردنەوەو داواکردنی تۆمەتباران و تاوانباران ئەنجامدرا

25.09.2023
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، لە دیوانی وەزارەتی داد، لەبارەی چۆنێتی رێکارەکانی رادەستکردنەوەو داواکردنی تۆمەتباران و تاوانباران، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی سەربە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو، تیایدا لە وەزارەتی داد، دادوەری داواکاری گشتی، بەدرەدین کەریم، سەرپەرشتی یەکەی « رادەستکردن و داواکردنی تۆمەتباران و تاوانباران» لە وەزارەتی دادو، بۆتان بەکر، بەڕيوبەری کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەتی دادو نەریمان تاڵب، وتەبێژی وەزارەت و ساکار محمد، یاریدەدەری دادوەریی، ئامادەبوون، هەریەک لە ئیحسان عەبدولڕەحمان ، بەڕێوبەری گشتی چاکسازیی، و مافپەروەر/ رەمزی کەریم، بەڕێوبەری کاروباری یاسایی لە چاکسازییەکانی هەرێم، و جیهان حسێن ، راوێژکار لە ئەنجومەنی دادوەری و خەندان رەمزی ، راوێژکاری یاسایی لە ئەنجومەنی وەزیران و عەقید/ ئیمان تەڵعەت، لە ئینتەرپووڵی هەرێمی کوردستان ئامادەیی بوون.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی رێکارەکان و چۆنێتی بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی رێکارەکانی رادەستکردن و داواکردنی تۆمەتباران و تاوانباران بوو لە هەرێمی کوردستان، و هەماهەنگی کردن و رێوشوێنەکانی باشتر چێبەجێکردنی ئەو رێکارانە بوو، شیکردنەوەی یاسا تایبەتمەندەکانی بوارەکە بوو.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ