ژمارەیەکی زۆر مین وتەقەمەنی پاشماوەی جانگ لەباڵەکایەتی لەناودەبرێن

25.09.2023
جەماوەر نیوز

رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ٢٥/٩/٢٠٢٣ لەکێڵگە مینی کارێزان لەگوندی مژدەینیان سەربەقەزای چۆمان لەئەنجامی کاری رۆژانەی تیمی مینلابەری و تیمی میکانیکەل ژمارەی (٦٤) مین و پارچەی تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی دۆزرانەوە و دوای گرتنەبەری رێکاری تەکنیکی لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەکان لەناوبران.
هەر لەهەمان رۆژدا لە ناو گوندی مژدەینیان (٣) پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی و لەدەڤەری بارزان (٥)پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دوای دۆزینەوەیان لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەکان چارەسەر کران و گواسترانەوە کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆئەوەی لەکاتی گونجاو لەناوببردرێن.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ