محەمەد حاجی مەحمود سەردانی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئیتالیا دەکات

25.09.2023
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە ۲٥ی ئەیلوولی ۲٠۲۳ محەمەد حاجی مەحمود بە یاوەری شاندێکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەردانی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئیتالیای له‌ هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن میکێلێ کامیرۆتا کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان پێشوازی کران.

محەمەد حاجی مەحمود بە مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پرسە و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی به‌ گه‌ل و حكومه‌تى ئیتالیا بۆ کۆچی دوایی جۆرجۆ ناپۆلیتانۆ سەرۆکی پێشووی ئیتالیاو هاوکات یاداشتی ماته‌مینی له‌ ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریى كونسوڵخانه‌كه‌دا تۆمار كرد.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ