پەتای وەرزی و رێنماییەکانی خۆپارێزی

09.11.2023
جەماوەر نیوز

پەتای وەرزی یەکێکە لە ھەوکردنە ڤایرۆسییەکان کە لەسەر ئاستی جیھان بە یەکێک لە بەربڵاوترین پەتاکان دادەنرێت و زۆربەی جار لە کاتی گۆڕانی کەش و ھەوا توشی مرۆڤ دەبێت و کۆمەڵە نیشانەیەک بە دیار دەکەون ئەوانیش ( بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش ( تا ) ، کۆکە ، لەش داھێزان و بێ تاقەتی ، سەر ئێشە و قورگ ئێشە ، ) نیشانەکان دەکرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاواز بن .
بۆ ئەوەی لەم پەتا وەرزییە پارێزراو بی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە :

— ڤاکسین : باشترین رێکاری خۆپارێزی دژی پەتای وەرزی بریتییە لە خۆکوتان بە ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا ، خۆشبەختانە وەزارەتی تەندروستی توانیویەتی ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا لە بنکە تەندروستییە سەرەکییەکان لە ھەرێمی کوردستان دابین بکات . ئەم گروپە لە کۆمەڵگا لە پێشینەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا :.

* ئافرەتی دووگیان
* منداڵی تەمەن شەش مانگ تا پێنج ساڵ
* کەسانی بەساڵاچوو ( سەروو ٦٥ ساڵ )
* ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان ھەیە
* پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی

— گرنگیدان بە پاک و خاوێنی و شۆردنی دەستەکان
— داپۆشینی دەم و لوت لە کاتی کۆکە و پژمین
— مانەوە لە ماڵ لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکان و پشوودان
—دوورکەوتنەوە لەو کەسانەی نیشانەکانی پەتای وەرزییان ھەیە
— دەستنەدان لە دەم و چاو و لوت پێش دەست شۆردن

— لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتای وەرزی ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە :
* پشوودان
* خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو و شلەمەنییەکان
* گرنگیدان بە خواردنی میوە و سەوزەوات
* ھەر کاتێک نیشانەکان قورس بوون و تەندروستیت تێکچوو راستەوخۆ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە .

بە ھیوای سەلامەتی بۆ ھاوڵاتیانی خۆشەویست .

راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی
۹ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣

زۆرترین خوێندراو