پیشانگای شێوه‌كاری هونه‌رمه‌ند ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی به‌ناوی (هه‌واری هه‌وری) كرایه‌وه‌

12.11.2023
جەماوەر نیوز
هه‌ولێر ...

پیشه‌نگایه‌ك به‌ ره‌نگ وهه‌وری و جه‌مانه‌" گوزارشت له‌ زێدی ره‌سه‌نی كوردی ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌رێكه‌وتی 12_11_2023 به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ، ئاریان سه‌لاحه‌ددین بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ، فه‌رهه‌نگ غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای هه‌ولێر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران، نۆیه‌مین پیشانگای شێوه‌كاری هونه‌رمه‌ند ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی به‌ناوی (هه‌واری هه‌وری) له‌ گه‌له‌ری میدیای شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌.
هونه‌رمه‌ند له‌ رێگه‌ی نمایشكردنی چه‌ندین تابلۆی شێوه‌كاری به‌ كه‌ره‌سه‌ی ره‌نگ وهه‌وری و جه‌مانه‌ی ره‌سه‌نی كوردی گوزارشتی له‌ زێدو مێژوو سروشتی گه‌لی كوردستان كردبوو. پیشانگاكه‌ تاكو 16ـی ئه‌م مانگه رۆژانه‌ له ‌كاتژمێر 11ـی به‌یانی تاكو 6ـی ئێواره‌‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

زۆرترین خوێندراو