کەش وهەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

20.11.2023
جەماوەر نیوز
کەش وهەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە 2023-11-20
کەش/ لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریایی ناوەراست , کاریگەری شەپۆلی دابارینی بەهێز لە تەواوی ئاسمانی هەرێم بەردەوامی دەبێت بەجۆرێک :
لەکاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەڕۆ: بارانی بەلێزمە و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت زۆرترین رێژە لەسنووری یارێزگای سلێمانی و سەنتەری شار وهەروەها ناوچەکانی گەرمیان دەبێت.
پارێزگای دهۆک ناوچەکانی ئاکرێ , شیلادزێ و ناوچەکانی دەوروبەری زۆرترین رێژەی دابارین دەبێت لەکاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەرۆ پاشان کاریگەری کەم دەبێتەوە ناوچە شاخاوویە سنووریەکان دابارین بەردەوامی دەبێ لەگەل بەفر بارین لەشاخەسنووریەکانی ئەم ناوچەیە .
پارێزگا هەولێر: لەسەنتەری شار وە وەهەروەها ناوچەکانی کۆیە و هیران و دەورو بەری تاکاتەکانی نیوەرۆ ئەگەری دابارینی زۆر هەیە بەشێوەی لێزمە باران وبروسکە پاشان کاریگەری لاواز دەبێت لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ , وە لەناوچەکانی بالەکایەتی وەناوچە شاخاویە سنوورەیەکان بەردەوامی دەبێت بەشیوەی نمە باران وە بەفر .
پارێزگای سلیمانی : لەکاتەکانی پێش نیوەرۆ لەسەنتەری شارو زۆربەی ناوچەکان بارانی بەلێزمە بروسکە دەبارێت کاریگەری بەردەوامی دەبێت تاکو کاتەکانی ئێوارە .
ناوچەکانی گەرمیان: لەکاتەکانی بەیانی تاکوو پێش نیوەڕۆ رێژەی دابارین زۆر دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری چەمچەمال و سەنگاو قادر کەرەم و دەوربەی پاشان کاریگەر لاواز دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕؤدا .

پاریزگای هەڵەبجە: لەکاتەکانی پێش نیوەڕۆ کاریگەری ئەم شەپۆڵە بروسکە و لێزمە بارانە دەگاتە سەنتەری شارو دەورو بەری وە کاریگەری بەردەوامی دەبێت تاکوو کاتەکانی ئێوارە.

خێراى با / مامناوەند ( 20 – 30) کم /ک دەبێت لەهەندی کات چالاک دەبێت بۆ سەروی 40 کم/ک کاریگەری خێرایی با لەکاتەکانی ئێوارە لاواز دەبێت.
ئاراستەی با / باشوور ی خۆرهەڵات بۆ باشوور ی خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزم بوونەوەیەکی بەر چاو (4 - 6 ) پلە کەمتر بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وە لەناوچە شاخاوویە سنووریەکان زیاتر نزم دەبێتەوە کە لەکاتەکانی شەو بۆ سفری سیلیزی یان زیاتر نزم دەبێتەوە .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6– 8 ) کم دەبێت. لەکات وەشوێنی دابارین لە 5 کم کەمتر دەبێت لە هەندێ ناوچە کەمتر دەبێت لە 1 کم
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەى سێ شەممە 2023-11-21
کەش/ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوامی دابارین بەشێوەی نمە باران وە بەفر لەناوچە شاخاوویە بەرزەکان بەتایبەتی ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات و باکووری رۆژهەڵات . لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆڵە دابارینە کۆتایی دێت وە ئاسمان بۆ نیمچە هەور و ساماڵ دەگۆڕێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزمتر بە (1-3) پلە دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ . وە لەناوچە شاخاوویەکان زیاتر نزم دەبێتەوە لەهەندێ ناوچەسنووریەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران : 8 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 2023-11-20

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ