راماڵینى به‌فر و پاککردنه‌وه‌ى رێگاکانى سنورى کانى ماسێ و سه‌رزێری

21.11.2023
جەماوەر نیوز
راماڵینى به‌فر و پاککردنه‌وه‌ى رێگاکان له‌لایه‌ن تیمه‌کانى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنه‌وه‌
دواى ئه‌و شه‌پۆلى به‌فر بارینه‌ى ناوچه‌ سنوریه‌کانى گرته‌وه‌، له‌ئێستادا تیمه‌کانى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن، سه‌رقاڵى راماڵینى به‌فر و پاککردنه‌وه‌ى رێگاکانن له‌و ناوچانه‌ى به‌فر باریوه‌و ئاسته‌نگى هاتوچۆى دروستکردوه‌.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا،تیمه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاککردنه‌وه‌ و پاراستنى رێگاوبانى دهۆک له‌ئه‌رکدا بون بۆ راماڵینى به‌فر و پاککردنه‌وه‌ى رێگاکان له‌ سنورى کانى ماسێ و خاڵى سنورى سه‌رزێری.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ