هونه‌رمه‌ند تاهیری خه‌لیلی ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

26.11.2023
جەماوەر نیوز

هونه‌رمه‌ند تاهیری خه‌لیلی، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌ شاری سلێمانی ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد.

تاهیری خه‌لیلی، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و ساڵی 1956 له‌ شاری بۆكان له‌دایكبووه‌ و یه‌كه‌م به‌رهه‌می له‌ ته‌مه‌نی پازده‌ ساڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ 1979ه‌وه‌ به‌شداری له‌ بزاوتی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردووه‌.

له‌ دیارترین به‌رهه‌مه‌كانی: له‌ قه‌ندیلی سه‌ربه‌رزه‌وه‌، شەوی تاریک و بێ دەنگ، گوڵی مەھاباد، کیژۆڵەی کوردستان.

هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو له‌ ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا، زیاتر له‌ په‌نجا گۆرانی و سروودی نه‌ته‌وه‌یی تۆمار و بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ