پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە

29.11.2023
جەماوەر نیوز

وەک دەرفەتێک و رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ هاوڵاتیان، لەسەر راسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە.

پێشتر رۆژی 30/11/2023 وەک دوا وادە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە دیاری کرابو، بەڵام بەبڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک و تا کۆتایی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە، ئەمەش وەک هەلی زیاتر و کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا بەهەر هۆکارێک بێت دەرفەتیان لەبەردەستدا نەبوە فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.

رۆژی 8/8/2023، لە دوای تەواوکردنی رێکار و ئامادەکارییەکان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبونی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان راگەیاند، لەوکاتەوە زیاتر لە 22 هەزار خێزان لەسەرجەم ناوچەکان فۆرمەکەیان پڕکردوەتەوە.

یەکەکان زیاتر لە نۆ هەزار زیاتر یەکەی نیشتەجێبونەو لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستکراون، کە بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ