هەنگوینی کوردستان دەچێتە بازاڕەکانی جیهان وەک بڕاندێکی کوردی

29.11.2023
جەماوەر نیوز
بەخۆشحاڵیەوە ئەمڕۆ دوو تۆن هەنگوینی خۆماڵی هەنگەوانانی کوردستان ،بەکواڵێتی بەرز و پێشکەوتوو گەیشتە وولاتی قەتەر ، لەچوارچێوەی هەولەکان لە پڕۆژەی بەبازاڕکردن و بەپیشەسازی کردن و هەناردەکردنی بەرووبوومە کشتوکاڵیەکان،دوای چەندین کۆبونەوە وکۆکردنەوەی داتاو دیاریکردنی ناوی هەنگەوانان لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێکارەکانی کارئاسانی و پێدانی مۆڵەت ،بەهەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و پاڵپشتی و هەماهەنگی ڕاستەوخۆی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.
کە لەم هەولەدا زیاتر لە ( 200) هەنگەوان بەشداریانکردووە ..

بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند ،بەردەوامدەبین لە هەناردەکردن و هەمەچەشنکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییە خۆماڵیەکان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری جوتیاران و خاوەنکاران ، هاوتەریبی هەنگاوەکانمان لەپێناو بەدیهێنانی خۆبژێوی و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراکی هەرێمی کوردستان...

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ