ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بەڕێوەچوو

30.11.2023
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ ٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، کاتژمێر ٠٦٠٠ی بەیانی لە سنوری میحوەری ٦ی پیادە، هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق، لە بناری چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لیوای ١٤ی پیادە، سریەی کۆماندۆی میحوەری ٦ و دوو مەفرەزەی K9، بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەکانی سوپای عێراق لە ناوچەکەدا بەسداربوون، تیایدا گوندەکانی (قەمران، سێ قوچان، قوچ و لهێبان)یان کێوماڵ کرد و گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجام دان، ئەمەش بەمەبەستی دڵنیایی زیاتر لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و پاراستنی هاوڵاتیان لە هەڕەشەکانی تیرۆریستان.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ