چه‌ند زانیارییه‌کى سه‌رنجڕاکێش سه‌باره‌ت به‌ کیم جۆنگ ئون

29.01.2024
جەماوەر نیوز
وه‌رگێڕانى له‌ئینگلیزییه‌وه‌: والى عه‌لی

کیم جۆنگ ئون که‌ له‌دایکبوى ساڵى 1984ه‌، له‌ساڵى 2011ه‌وه‌ سه‌رۆکى کۆریاى باکوره‌، ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ چه‌ند زانیارییه‌کى سه‌رنجڕاکێشن سه‌باره‌ت به‌م که‌سایه‌تییه‌:

 پێڵاوى تایبه‌ت له‌پێده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى باڵاى به‌رزتر ده‌ربکه‌وێت.

 سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى وڵاته‌، کیم جۆنگ ئون سه‌رۆکى پارتى کرێکارانى وڵاته‌که‌شیه‌تى که‌ پارتى دامه‌زرێنه‌رو فه‌رمانڕه‌واى کۆریاى باکوره‌.

 باپیرى کیم جۆنگ ئون، دامه‌زرێنه‌ى کۆریاى باکوره‌و له‌ساڵى 1948 بۆ 1994 سه‌رۆکى ئه‌م وڵاته‌ بووه‌.

 پاش مردنى باوکى به‌شێوه‌یه‌کى چاوه‌ڕواننه‌کراو له‌ساڵى 2011، ته‌له‌فزیۆنى ره‌سمیى وڵات، کیم جۆنگ ئونى وه‌ک "جێگره‌وه‌ى مه‌زن"، راگه‌یاند.

  میدیا له‌ژێر کۆنتڕۆڵى به‌ڕێوه‌بردنى خودى خۆیدایه‌و بۆ به‌کارهێنانى ئینته‌رنێت، پێدودانگى توندى داناوه‌.

   کیم جۆنگ ئون هه‌روه‌ک باوکى و باپیری، سیسته‌مێکى دیکاتۆرى به‌ڕێوه‌ده‌بات و هه‌ڵبژاردن له‌م وڵاته‌دا ئازاد نیه‌.

 دوو براو دوو خوشکى هه‌یه‌. له‌ 13/2/2017، یه‌کێک له‌براکانى به‌ناوى کیم جۆنگ نام له‌وڵاتى مالیزیا تیرۆرکراوه‌. زۆرێک له‌پسپۆڕان له‌و بڕوایه‌دان که‌ کیم جۆنگ ئون، له‌پشت تیرۆکردنى براکه‌یه‌وه‌ بووه‌.

 به‌درێژایى مێژوو تائێستا ته‌نها یه‌کجار سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکاو سه‌رۆکى کۆریاى باکور کۆبونه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش له‌مانگى حوزه‌یرانى 2018 بوو که‌ تێیدا کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد تره‌مپ له‌وڵاتى سه‌نگافوره‌ کۆبونه‌وه‌.

  ئه‌گه‌رى زۆره‌ کیم له‌ته‌مه‌نى 27 ساڵیدا نه‌شته‌رگه‌رى جوانکارى ئه‌نجامدابێت بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر له‌باپیرى بچێت که‌ دامه‌زرێنه‌رو یه‌که‌م سه‌رۆکى وڵات بووه‌.

 زۆرێک له‌و بڕوایه‌دان که‌ کیم جۆنگ ئون تۆماره‌کانى له‌دایکبونى گۆڕیوه‌.

 سه‌ربارى سه‌رۆکى وڵات، فه‌رمانده‌ى باڵاى هێزه‌ چه‌کداره‌کانیشه‌.

 حکومه‌ته‌که‌ى کیم جۆنگ ئون، کۆریاى باکورى وه‌ک وڵاتێکى بێدین پۆلێنکردووه‌.

 تائێستا چه‌ندین به‌رپرسى حکومه‌ته‌که‌ى به‌ شێوازى دڕاندنه‌ له‌سێداره‌داوه‌و له‌مه‌شدا خزمه‌ نزیکه‌کانى خۆی، به‌ده‌ر نه‌بووه‌.

 هاوسه‌ره‌که‌ى ناوى رى سۆل یووه‌و له‌ساڵى 2009 هاوسه‌رگیرییان کردووه‌.

 دایکى که‌ له‌کۆریاى باکور به‌ "دایکى پیۆنگیا‌نگ"یش ناسراوه‌، ناوى کۆ یۆنگ هویه‌. له‌ 26-6-1953 له‌شارى ئۆساکاى ژاپۆن له‌دایکبووه‌و له‌ 2004 له‌ فه‌ره‌نسا کۆچى دوایى کردووه‌.

 هه‌رچه‌نده‌ ده‌ستورى کۆریاى باکور، ئازادى بیروباوه‌ڕى ئاینى ده‌سته‌به‌رکردووه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا بنه‌ماڵه‌ى کیم ئه‌و که‌سانه‌ ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌ که‌ سروتى ئاینى جێبه‌جێده‌که‌ن، بۆ نمونه‌ مه‌سیحییه‌کان. له‌ساڵى 1953وه‌، زیاتر له‌ 200 هه‌زار هاوڵاتى مه‌سیحى له‌و وڵاته‌ بێسه‌روشوێن بون.

 سامانى په‌تیى کیم جۆنگ ئون، نزیکه‌ى پێنج ملیار دۆلاره‌.

 کیم جۆنگ ئون چه‌ندین که‌نیزه‌کى هه‌یه‌ که‌ ته‌مه‌نیان 13 ساڵانه‌. هه‌موو ئه‌و کچانه‌ى ده‌بنه‌ که‌نیزه‌کی، پێش ئه‌وه‌ى ببنه‌ که‌نیزه‌کی، پشکنینى په‌رده‌ى کچێنییان بۆ ده‌کرێت. ته‌نها له‌ساڵى 2016، کیم جۆنگ ئون زیاتر له‌ سێ ملیۆن دۆلارى له‌جلوبه‌رگى تایبه‌ت و ژێره‌وه‌ بۆ ئه‌م که‌نیزه‌کانه‌ خه‌رجکردووه‌. ره‌نگه‌ ئه‌م زانیارییه‌ سه‌یرترین زانیارى بێت سه‌باره‌ت به‌م سه‌رۆکه‌ کۆمۆنیسته‌‌.

 به‌ یه‌کێک‌ له‌که‌سه‌ به‌هێزه‌کان له‌سه‌ر ئاستى جیهان داده‌نرێت. گۆڤارى فۆربیس وه‌ک 36هه‌مین به‌هێزترین که‌سى جیهان ناویهێناوه‌.

 کیم جۆنگ ئون دورگه‌یه‌کى تایبه‌تى هاوشێوه‌ى دورگه‌ى هاواى هه‌یه‌ که‌ به‌ تایبه‌ت بۆ خۆى به‌کارده‌هێنێت. نزیکه‌ى 17 کۆشکى که‌شخه‌ى له‌وڵاته‌که‌یدا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها سه‌دان ئۆتۆمبێلى گرانبه‌هاى هه‌یه‌. سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش فڕۆکه‌یه‌کى فوکه‌ره‌ى تایبه‌ت و یه‌ختێکى 30 مه‌ترى هه‌یه‌. به‌ڵام دۆخه‌که‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌له‌که‌ى ته‌واو جیاوازه‌. به‌گوێره‌ى خه‌مڵاندنه‌کان له‌سه‌دا 60ى خه‌ڵکى ئه‌م وڵاته‌، له‌ژێر هێڵى هه‌ژاریدان.

سه‌رچاوه‌: کتێبى زانیاریخانه‌/ چاپى 33هه‌م/ زانیاریى ژماره‌ 990 بۆ 1009

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ