محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود مه‌ڵبه‌ندى یه‌کى هه‌ولێر ى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه‌

11.02.2024
جەماوەر نیوز
سه‌ر له‌به‌یانى  ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 11/2/2024 ،له‌هه‌ولێرى پایته‌خت   محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود سه‌رۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان به‌یاوه‌رى هه‌ڤاڵان محه‌مه‌د سه‌لیم و مه‌لا لوقمان  ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان سه‌ردانى  مه‌ڵبه‌ندى یه‌کى هه‌ولێرى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستانى کرد له‌گه‌ڵ به‌ر پرسى مه‌ڵبه‌ندو ئه‌ندامانى مه‌ڵبه‌ند کوبۆوه‌.
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا تیشکخرایه‌ سه‌ر گۆڕانکاریه‌کانى ناوچه‌که‌و ئاڵۆزیه‌کان به‌تایبه‌تى ئارامى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان و شارى هه‌ولێر ،له‌وروه‌شه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کهه‌ڵوێستى و یه‌کریزى لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى کوردستان کرایه‌وه‌ له‌پێناو پاراستى قه‌واره‌ى هه‌رێمى کوردستان .
له‌به‌شێکى ترى کۆبونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌کارو به‌رنامه‌ى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان کرایه‌وه‌ له‌پێناو فراوانکردنى بازنه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کان و خزمه‌تکردنى زیاترى هاوڵاتیان و کارکردن بۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردیتان که‌ئومێد کرا له‌زوترین کاتدا ئه‌نجام بدرێت .


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ