له‌ ئاغجه‌له‌ر ( ٢ ) هاووڵاتى به‌ تۆمه‌تى ڕاوکردن ده‌ستگیرکران

11.02.2024
جەماوەر نیوز
به‌روارى ٢٠٢٤/٢/٩ مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیسى دارستانى ئاغجه‌له‌ر ده‌رچوون بۆ سنورى گوندى ( به‌رده‌ عازه‌بان ) ، هاووڵاتیه‌ک به‌دیده‌که‌ن که‌ سه‌رقاڵى ڕاوى باڵنده‌ى کێوییه‌ ، به‌ڵام پێش گه‌یشتنى مه‌فره‌زه‌که‌ به‌ شوێنه‌که‌ تۆمه‌تباره‌که‌ هه‌ڵهاتبوو ، هاوکات ده‌ستگیرا به‌سه‌ر که‌ل و په‌له‌کانیدا که‌ بریتى بوون له‌ : ( ١ ) ماتۆڕسکیل ، ( ٤ ) داو ، ( ١ ) تۆێ‌ . 
هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجامى چالاکى هه‌مان بنکه‌دا له‌ به‌روارى ٢٠٢٤/٢/١٠ دواى ده‌رچوونى مه‌فره‌زه‌یه‌ک بۆ گوندى ( قۆجه‌له‌ر ) له‌ سنورى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر ( ٢ ) هاووڵاتى به‌ تۆمه‌تى ڕاوکردنى باڵنده‌ى کێوى ده‌ستگیر ده‌که‌ن ، هه‌روه‌ها ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ( ٢ ) که‌وى زیندوو ، ( ٢ ) قه‌فه‌ز ، ( ٤ ) داو ، ( ١ ) مقه‌ست .
پاشان به‌ فه‌رمانى به‌ڕێز دادوه‌ر که‌وه‌کان له‌ لایه‌ن کارمه‌ندانى بنکه‌ى پۆلیسى دارستانى ئاغجه‌له‌ره‌وه‌ ئازاد کران و گه‌ڕێندرانه‌وه‌ بۆ سروشت و ژینگه‌ .


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ