دوبه‌ى به‌ ئاڵاى کوردستانه‌وه‌ پێشوازى له‌سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات

11.02.2024
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 2/11 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به‌ سه‌رۆکایه‌تیى شاندێکى حکومه‌ت گه‌یشته‌ ده‌وڵه‌تى ئیمارات بۆ به‌شداریکردن له‌ لوتکه‌ى جیهانیى حکومه‌ته‌کان له‌ شارى دوبه‌ى به‌ئاڵاى کوردستانه‌وه‌ پێشوازیکرا. 

سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌ بانگهێشتى تایبه‌تیى شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشد ئال مه‌کتووم، جێگرى سه‌رۆک ده‌وڵه‌تى ئیمارات و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و حاکمى میرنشینى دوبه‌ی، به‌شدارى له‌ لوتکه‌که‌دا ده‌کات. که‌ بڕیاره‌ گوتارێکیش له‌ لوتکه‌که‌ به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌رۆک و سه‌رۆکوه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى جیهان پێشکه‌ش بکات.
سه‌رۆکى حکومه‌ت هه‌روه‌ها له‌ په‌راوێزى لوتکه‌که‌دا، چه‌ندین دیدار و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و بیرمه‌ندان و خاوه‌نکارانى عه‌ره‌بى و هه‌رێمى و جیهانى ده‌بێت .

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ