خولێکى رێکخراوى T D H بۆ ستافى سه‌نته‌رى ئۆتیزمى هه‌ولێر کۆتایى هات

11.02.2024
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌م 11ى شوباتى /2024/، به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێز یوسف چاوشین به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولێر، به‌ڕێز مێرییام ئه‌مبرۆسینى سه‌رۆکى رێکخراوى TDH خولێک کۆتایى هات.
خوله‌که‌ بۆ مامۆستایان و توێژه‌ران و فه‌رمانبه‌رانى سه‌نته‌رى ئۆتیزمى هه‌ولێر بوو، تێیدا باس له‌ شێواز و میکانیزمى نوێى ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ى منداڵانى ئۆتیزم کرا.
ژماره‌ى به‌شدار بووانى خوله‌که‌ ۳۱ که‌س بوون و بڕوانامه‌ى خوله‌که‌یان پێبه‌خشرا.
پێویسته‌ بگوترێت له‌ سنوورى هه‌ولێر هه‌زار و 390 منداڵى ئۆتیزم هه‌یه‌، حکوومه‌ت له‌ڕێى سه‌نته‌ره‌ حکوومی، خێرخوازى و ئه‌هلیه‌کان به‌رده‌وام راهێنان و فێرکاریان پێشکه‌ش ده‌کات.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ