راگه‌یاندراوێک له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پێکه‌وه‌ژیانى ئاینه‌کان

11.02.2024
جەماوەر نیوز
له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا که‌سێک که‌وا خۆى ناساندووه‌ نوێنه‌رى زه‌رده‌شیه‌کانه‌،به‌شێوه‌یه‌کى نالۆژیک ودوور له‌به‌هاى پێکه‌وه‌ژیان، هه‌ندێ رسته‌ى ناشیاو به‌رامبه‌ر به‌ قورئانى پیرۆزو (واجباتى ترى ئایینی)به‌کار هێناوه‌
ئێمه‌ به‌توندى ئیدانه‌ى ئه‌وجۆره‌ لێدوانانه‌ ده‌که‌ین، که‌دژى بنه‌ماى ئاینى و پێکه‌وه‌ییه‌، جه‌خت له‌م پێکه‌وه‌ژیانه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌له‌نێوان ئاینه‌کاندا هه‌یه‌وه‌ و به‌هه‌موو شێوازێک ده‌یپارێزین و به‌رگرى لێده‌که‌ین، که‌خاڵى به‌هێزى کوردستانه‌
دواتر به‌هه‌موو لایه‌ک ڕاده‌گه‌ێنین ئه‌و که‌سه‌ى ئه‌م لێدوانانه‌ى داوه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کى به‌ نوێنه‌رایه‌تى زه‌رده‌شتیان له‌وه‌زاره‌ت نیه‌ وئه‌مه‌ (راى زه‌رده‌شته‌کانیش نیه‌) به‌ڵکو ئاماژه‌و ده‌ربڕینه‌کانى گوزارشته‌ له‌ که‌سى خۆی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پێکه‌وه‌ژیانى ئاینه‌کان 
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وکاروبارى ئایینى 


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ