ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌

12.02.2024
جەماوەر نیوز
پاش ئه‌وه‌ى کاتژمێر 12:10 خوله‌کى شه‌وى  29 له‌سه‌ر 30ـى 1ـى 2024، له‌ گۆڕه‌پانى ئۆتۆمبێلى به‌رده‌م (یانه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانی) ته‌قه‌ له‌ هاوڵاتى "ئه‌حمه‌د کامیل فه‌قێ" سه‌رمایه‌دار کرا و به‌هۆیه‌وه‌ بریندارکرا، دواى ڕه‌زامه‌ندى به‌ڕێز دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه‌، به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ى ووردى هێزه‌کانمان ده‌ستپێکرد، سه‌رئه‌نجام له‌ رۆژى  30ـى 1ـى 2024، به‌پێى ماده‌ى  405  - 31ـى یاساى سزادانى عیراقی، تۆمه‌تبارى سه‌ره‌کى و ته‌قه‌که‌ر (ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌زاق عه‌لی) ده‌ستگیرکرا.
‏‎دواى لێکۆڵینه‌وه‌ تۆمه‌تبار  دانى به‌ تاوانه‌که‌یدا ناو و ده‌رکه‌وت تۆمه‌تبارێکى دیکه‌  به‌ ناوى (ئومێد که‌مال) هاوکارى کردووه‌ که‌ هاوپیشه‌یه‌تى و هه‌ردووکیان پێشمه‌رگه‌ن له‌لاى 
( دێرین  ئه‌حمه‌د  محه‌مه‌د) ناسراوه‌ به‌ (کوێخا دێرین)، به‌ بڕیارى ناوبراو تاوانه‌که‌یان کردووه‌.
‏‎پاشان رۆژى 5ـى 2ـى 2024، تۆمه‌تبار ئومێد که‌مال که‌ هاوکارى کردووه‌ ده‌ستگیرکرا.
‏‎ئێستا ( کوێخا دێرین ) فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رکراوه‌،  به‌ پێى ماده‌ى 405  - 31ـى   له‌ یاساى سزادانى  عیراقى کێشه‌که‌شى له‌سه‌ر داواکردنى سه‌رانه‌ و پاره‌وه‌رگرتن و هه‌ڕه‌شه‌بووه‌  له‌ سه‌رمایه‌دارێکى سلێمانى .
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دادوه‌ر بڕیاریدا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ماڵ و سامانى گوازراوه‌ و نه‌گوازراوه‌ى تۆمه‌تبار ( دێرین  ئه‌حمه‌د ) رووخاندنى سه‌رجه‌م ئه‌و ماڵ و شوێنانه‌ى  که‌ به‌ زیاده‌ڕۆیى کرابوونه‌ سه‌ر موڵکى گشتی.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ