بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود لەگەڵ بەرپرس و ستافی مەڵبەندی دهۆک کۆبووەوە

23.02.2024
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ۲۳ـی شوباتی ۲٠۲٤ لە گوندی گوڵەخانەی بناری سورێن، بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لەگەڵ بەرپرسی مەڵبەندی دهۆک و جێگر و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەڵبەندەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود تیشکی خستە سەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەو بەتایبەت ئەو پێشهاتانەی ئێستا لە ئارادایە، بڕیارەکانی دادگاکەی بەغدادی لەسەر موچەو بودجەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بە هەوڵ و مەرام بۆ لەچوارچێوەدان و هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی سیاسی هەرێم و دژی دیموکراتی و مافی کەمایەتییەکان و دەزگاکانی هەرێم کوردستان وێناکرد.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی حزب بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان، سەرۆکی حزب هەڤاڵانی مەڵبەندی ڕاسپارد بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردوییەوە هەوڵەکانیان لەو پێناوە چڕ بکەنەوە.
لە تەوەرێکی تردا، جەخت لە ڕوئیا و سیاسەتی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە کە هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردنە لەزوترین کاتدا ئەوەش لەپێناو چاکەی گشتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ