سیسته‌می یه‌كپۆشی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن‌ یه‌كخرا

15.05.2019
جەماوەر نیوز

ساڵی داهاتووی خۆێندنی(۲٠۱۹ـ۲٠۲٠) پۆشینی جل و بەرگی خۆێندکاران و قوتابیان و مناڵان لەسەر تا سەری کوردستان یه‌كده‌خرێت.
به‌ پێی نوسراوێك كه‌ كۆپێكی ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌ جلوبه‌رگی‌ باخچه‌كانی‌ منداڵان بۆ كچ (كراسی‌ په‌مه‌یی له‌گه‌ڵ ته‌نوره‌ یان پانتۆڵی‌ ڕه‌ساسی‌)، بۆ كوڕ (كراسی‌ شین له‌گه‌ڵ پانتۆڵی‌ ڕه‌ساسی‌).
جلوبه‌رگی‌ قۆناغی‌ ئاماده‌یی (زانستی‌، وێژه‌یی، پیشه‌یی و ئیسلامی‌) بۆ كچ له‌قۆناغه‌كانی‌ (10، 11و 12) ده‌بێت ته‌نوره‌ یان پانتۆڵی‌ ڕه‌ش له‌گه‌ڵ كراسی‌ سپی‌، بۆ كوڕ هه‌مان قۆناغ، پانتۆڵی‌ ڕه‌ش یان كابۆی‌ ڕه‌ش له‌گه‌ڵ كراسی‌ سپی‌ بپۆشن.
جلوبه‌رگی‌ قۆناغی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ (7، 8و 9) بۆ كچان (ته‌نوره‌ یان پانتۆڵی‌ نیلی‌ له‌گه‌ڵ كراسی‌ سپی‌) بۆ كوڕانیش پانتۆڵی‌ نیلی‌ له‌گه‌ڵ كراسی‌ سپی‌.
جل و به‌رگی قۆناغی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ (1 تا 6)  كچ ته‌نوره‌ یان پانتۆڵی‌ ڕه‌ساسی‌ له‌گه‌ڵ كراسی‌ سپی‌ بپۆشن و كوڕ پانتۆڵی‌ ڕه‌ساسی‌ له‌گه‌ڵ كراسی‌ سپی‌ له‌به‌ربكه‌ن

زۆرترین خوێندراو