سبەی شاندێکی باڵای هەرێم دەگاته‌ بەغدا

23.01.2021
جەماوەر نیوز
 سبەی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاته‌ بەغدا بەمەبەستی جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەبودجەی  2021 عێراق
راگەیاندنی ئه‌نجومه‌نی نه‌ێنه‌رانی عێراق بڵاویکردبووەوە، کاتژمێر 04:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، 23-1-2021) شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە شاندێکی تەکنیکی و شاندێکی حکومیی باڵا پیکهاتووە، لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆدەبنەوە، بەڵام ئەو کۆبوونەوەیە دواخراوە بۆ سبەی.
شاندی باڵای حکومەت کە سبەی دەچنە بەغدا پێکهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.

زۆرترین خوێندراو