فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى راپۆرتێکى که‌ناڵى (الحره‌) ده‌داته‌وه‌

23.06.2021
جەماوەر نیوز
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا وه‌ڵامى رپۆرتێکى که‌ناڵى (الحره‌ - العراق) ده‌داته‌وه‌ که‌تایبه‌تبوو به‌ به‌ ئاڵۆزییه‌کانى ناوچه‌‌ سنوورییه‌کانى نێوان عێراق و تورکیا و شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانى نێوان سوپاى تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان.

ده‌قى رونکردنه‌وه‌که‌ :

  ڕۆژى ٢٢ـى حوزه‌یرانى ٢٠٢١، که‌ناڵى (الحره‌ - العراق) ڕاپۆرتێکى له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ى دا بڵاو کردۆ‌ته‌وه‌، که‌ تێیدا ئاماژه‌ى به‌ ئاڵۆزییه‌کانى ناوچه‌‌ سنوورییه‌کانى نێوان عێراق و تورکیا و شه‌ێ‌ و پێکدادانه‌کانى نێوان سوپاى تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان کردووه‌.

به‌داخه‌وه‌ له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا که‌وتوونه‌ته‌ چه‌ندین هه‌ڵه‌وه‌،‌ که‌ پشتیان به‌ زانیاریى نادروست به‌ستووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌ ڕاستییه‌کان دڵنیا ببنه‌وه‌، که‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى کارى پیشه‌یى ڕۆژنامه‌وانییه‌.

حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌م جۆره‌ پڕوپاگه‌نده‌ نادروستانه‌ به‌ توندى ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ و پێى وایه‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ لایه‌نگیرى تێدایه‌ و ڕه‌چاوى که‌مترین پێوه‌ره‌کانى کارى ڕۆژنامه‌وانى بێلایه‌نى نه‌کردووه‌، هاوکات ‌ جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ به‌رده‌وام هاوکارى هه‌موو ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن ده‌کات بۆ ڕووماڵکردنى ڕووداوه‌کان به‌ شێوه‌ى پیشه‌یى و بێلایه‌نانه‌ به‌ مه‌به‌ستى ئاشکراکردنى ڕاستییه‌کان وه‌ک خۆی.


فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری
٢٣ـى حوزه‌یرانى ٢٠٢١


زۆرترین خوێندراو