بۆیه‌که‌مجار براندێکى کوردى تایبه‌ت به‌ جلوبه‌رگى ئافره‌تان دروست ده‌کرێت

20.05.2019
جەماوەر نیوز
 له‌شارى سلیمانى بۆیه‌که‌مجار خانمێک براندێکى کوردى دروست ده‌کات که‌تایبه‌ته‌ به‌ ئاماده‌کردنى جلوبه‌رگى ئاهه‌نگى خانمان به‌هه‌مو جۆره‌کانی.

‫ئه‌ڤین ئازاد خه‌لیفه‌، خاوه‌نى مارکه‌ى ناهیده‌ ڕایگه‌یاند" بازاڕى تایبه‌تم کر‌دۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ کارگه‌یه‌ک به‌مارکه‌ى تایبه‌ت به‌خۆم له‌ به‌رهه‌م هێنان و دروستکردنى جلوبه‌رگى بوک و جلى تایبه‌ت به‌ ئاهه‌نگ".‬
‫ ‬
‫ڕاشیگه‌یاند" کارگه‌یه‌کى تایبه‌تم کردۆته‌وه‌ که‌ له‌شارى سلێمانیه‌ و کارى ئاماده‌کردن و دروستکردنى جلى خانمانه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌و جلانه‌ى بۆ ئاهه‌نگ به‌کارى ده‌هێنن وه‌ جلى بوک ده‌دورین به‌هه‌موو داواکاریه‌ک و شێوازێکى نوێ خانمان ده‌توانن به‌خواستى خۆیان داواى بکه‌ن و بۆیان بدورین".‬
‫ ‬
‫ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا" له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى ئه‌م کارگه‌یه‌ و مارکه‌ى تایبه‌ت به‌خۆمان وه‌ دوو براندى جیهانیشم هێناوه‌ته‌ سلێمانى که‌ مارکه‌ى ڕۆزه‌ کڵارا بۆ جلى ئاهه‌نگ وه‌ ستاره‌ میدن لارنیا کۆسماتیک تایبه‌ته‌ به‌ پێداویستیه‌ جوانکاریه‌کانى خانمان پۆڵندییه‌، وه‌ مارکه‌ى لوک سه‌نتره‌ ئیسپانى بۆ کریستاڵ پێداویستیه‌کانى جوانکارى بوک و خانمانه‌".‬
‫ ‬
‫ناهیده‌ یه‌کێکه‌ له‌ خه‌یاته‌کۆنه‌کانى شارى سلێمانى که‌ماوه‌ى 30 ساڵه‌ له‌شارى سلیمانى کارى به‌رگدورى ده‌کات و به‌شێکى زۆرى خانمانى شارى سلێمانى ئاشنان به‌کاره‌کانى له‌ ئێستاشدا کارگه‌یه‌کى دامه‌زراندووه‌ و 15 که‌س کارى تایدا ده‌کات له‌بواره‌کانى دیزاین و به‌رگدرودا که‌ هه‌موو ڕۆژانێکى شه‌ممان جلو به‌رکى نوێ نمایش ده‌که‌ن.‬
‫ ‬
‫له‌ئێستادا ئه‌و خانمه‌ له‌ناو بیناى سیتى سه‌نته‌ر کاره‌کانى نمایش ده‌کات و له‌ڕۆژى 20/5 کاره‌کانى ده‌ست پێده‌کات له‌کاتژمێر ٨ ئێواره‌ ده‌کرێته‌وه‌ و خانمان ده‌توانن سه‌ردانى بکه‌ن و نوێترین جۆره‌کانى جل و به‌رگى خانمان ببینن.‬